وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆرستێکەی له‌ناو مزگه‌وتێكی پاكستان كرد

سیاسی
  • 5-03-2022, 15:51
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌ركۆنه‌ی هێرشێكی تیرۆرستی له‌ناو مزگه‌وتێكی پاكستان كرد.
    له راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ناوبراو کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)نێردراوە رایگەیاند"پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مزگه‌وتێكی پاكستان ده‌رده‌بڕن"، هه‌روه‌ها هاوخه‌مین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاكستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌بۆ تێکدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن".


    ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئامانجگرتنی نوێژخوێنانی بێتاوان له‌مزگه‌وته‌كان ئاماژه‌یه‌كی ڕونه‌ بۆ ناشیرینی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی ئه‌م گروپانه‌ هه‌ڵیانگرتوه‌، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ش پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر هه‌یه‌ تاوه‌كو رێگریان لێ بكرێت ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ بكه‌نه‌ ئامانج.