كازمی:ڕۆڵەکانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین کە دەستور دەستەبەری کردووە

سیاسی
  • 5-03-2022, 19:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند ڕۆڵەکانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین کە دەستور دەستەبەری کردووە.
    ‏کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)بینیویەتی رایگەیاند:"٣١ ساڵ تێپەڕی بەسەر ڕاپەڕینی شەعبان/ئازار ، ئەو ڕۆژەی ئازادیخوازان دژی ڕژێمی دیکتاتۆری کۆمەڵکوژ ڕاپەڕین". 
    وتیشی"ڕۆڵەکانی عێراق ئەمڕۆ لە سایەی ئەو ئازادییەدا دەژین کە دەستور دەستەبەری کردووە و بەسەر تیرۆریشدا سەرکەوتن، هەروەها سەلماندیان بۆ جیهان کە بەرگریکاری بەهاکانن بەهەر نرخێک بێت".