بەغدا_(INA)
وەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی ئەمڕۆ شەممە،رایگەیاند پڕۆژە یاسای پشتیوانیكردنی خێزانه هه‌ژاره‌كان لەڕۆژانی داهاتوودا پێشکەش ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دارایی لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:"عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی پێشنیارێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد كه پڕۆژه‌یاسایه‌كی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی پشتگیری هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان له‌قه‌یرانی كه ولاتانی جیهانیشی گرتوه‌ته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه" پرۆژه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی وه‌ك هاوكاریه‌كه بۆ چینه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌سته به‌پێدانی ده‌رماڵه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌رخانكردنی بڕێك پاره بۆ باشتركردنی ژیانیان و هه‌روه‌ها باشتركردنی كۆبۆنی خۆراك و دیاریكردنی بڕێك پاره‌ی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت بۆ پرۆژه‌كانی گه‌نجان له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا زیادكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌خۆده‌گرێت".
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، عه‌لی عه‌لاوی جهختیكردوهتهوه كه پڕۆژه یاساكه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا له ڕێگه‌ی چوارچێوه‌ی فه‌رمیه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و پاشانیش بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندوه، هیواخوازن ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا په‌سه‌ند بكرێت، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی و پشتیوانیكردنی هه‌ژارترین چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه و بوژاندنه‌وه‌ی بارودۆخی ئابوریان.