بەغداد ـ INA
سەید موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە پێنج پێشنیاز بۆ چارەسەركردنی بەرزبونەوەی نرخ پێشكەشدەكات.
سەید سەدر لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: بانگکردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بەس نییە و هێشتا هەژاران کاریگەریان لەسەرە و نرخەکان بە شێوەیەکی خێرا بەرزدەبنەوەو نابێت بەرزبونەوەی نرخ لە جیهاندا بكرێتە پاساوو دەبێت چارەسەری خێرایی دۆخەكە بكرێت.
هەوەك سەید سەدر پێنج پێشنیاز دەخاتەڕوو كە ئەمانەی خوارەوەن:
یەكەم: زیادكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و گەیاندنی بۆئەوانەی شایسەین بە تایبەتی هەژاران و گوندنشینان.
دووەم: كاراكردنی رۆڵی ئاسایشی ئابوری و دیاریكردنی نرخەكانو سزادانی هەركەسێك كە پابەندیان نابێت.
سێیەم: پاڵپشتیكردنی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ بەزووترین كات.
چوارەم: پاڵپشتیكردنی چینی هەژاران بە بەشە خۆراكێكی تایبەت لە مانگی رەمەزاندا كە مانگی خێرو بەرەكەتە.
پێنجەم: هەروەك پێشوو وتمان, پێویستە بەشێك لە داهاتی نەوت بگاتە هەموو هاوڵاتییەكو بەگوێرەی سیستمێكی تایبەتو توند بەبێ دواخستن و چەند ساڵێكە داوای ئەوە دەكەین.
لە كۆتای تویتەكەیدا سەید سەدر دەڵێت: لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانو حكومەتی عێراق پێویستە كاری جدیی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەو هەر لایەنێك بە گوێرەی دەسەڵاتەكانی.