بەغداد ـ INA
دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵگیرا، كە بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی 265 ئەندام ئەنجامدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا بۆ کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، وتیشی: ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیاندا 203 ئەندام بوو، هەروەها ژمارەی ئەو ئەندامانەشی دەنگیان نەدا 62 ئەندام بوو.
کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بریتیبوو لەدەنگدان بۆ جارێكی تر کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆك کۆمار و پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.