بەغداد ـ INA
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت: چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ئاسوودەیی وخۆشگوزەرانی ودادپەورەی پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتیە.
سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، دەڵێت: لە ساڵیادی ڕاپەڕین، سەری ڕێز ونەوازش بۆ شەهیدانی ڕزگاری دادەنەوێنین. چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ئاسوودەیی وخۆشگوزەرانی ودادپەورەی پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتیە بۆ کێشە کەڵەکەبووەکان بە ئاڕاستەی بەدیهینانی حوکمڕانی دروست وتەرخانکردنی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵک و ئاوەدانی نیشتمان.