بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: دەبێت ئاسایشی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا بخرێتە ناو ستراتیژی وڵاتانەوە.
لەوتاری سەرۆك وەزیراندا لەدووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو كە خالید ئەلبەتال وەزیری پلاندانان پێشكەشیكرد، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: عێراق یەكێكە لەو وڵاتانە كە گۆڕانی کەش و هەوا زۆرترین کاریگەری لەسەری هەیە.
هەر لە وتارەكەیدا كازمی باسی لەوەشكردوە: پێشخستنی بەڕێوبردنی یەکسان و هاوبەشیكردنی سەرچاوەکانی ئاو ئامانجە بەردەوامەکانی گەشەسەندن بەدەست دێنێت.
وتیشی: پێویستە جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان وڵاتانی کەنار دەریا بکرێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و هاوبەشکردنی زیانەکان، رونیشیكردەوە: ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی داناوە بۆ سەرپەرشتیكرنی ئامادەکردن و داڕشتنی کاغەزی سەوز سەبارەت بە ژینگە.