بەغداد ـ INA
ئەمڕۆ شەممە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لەبەغداد دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و لەژێر ناونیشانی "ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا" بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەستیپێکرد.
وتیشی: کۆنفرانسەکە ئامانجی ئەوەیە گەشەسەندن و هەماهەنگی بەردەوام لە بواری ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا بەدەست بهێنین بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بەهۆی کەمیی ئاوەوە، هەروەها تیایدا گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەریی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو و وەڵامدانەوەی جیهانی بۆ ئەم کێشەیە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.