هاوپەیمانی فەتح لەبارەی ئامادەبون لەدانیشتنی سبەی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 4-03-2022, 20:11
  • +A -A

    بەغدا -INA 
    هاوپەیمانی فەتح دەڵێت: تائێستا گفتوگۆیان نەکردوە لەسەر بەشداریکردن یان بایکۆتکردنی دانیشتنی ڕۆژی شەممە تایبەت بە دەنگدان بۆ دووبارەکردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و دەنگدان لەسەر لیژنەکانی پەرلەمان.
    عەباس زاملی سەرۆکی کوتلەی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ هەینی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دانیشتنی ڕۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دوبارە کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت،و وتیشی: بە لێكدانەوەی ژمارەكان ئاماژە بەوەدەکەن کە هاوپەیمانی سێلایەنە نیوە كۆ یەکی هەیە و بڕیاری دووبارە کردنەوەی پاڵاوتنەکە تێدەپەڕێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هاوپەیمانی فەتح و چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستا باسی ئامادەبوون یان بایکۆتی دانیشتنی ڕۆژی شەممەیان نەکردووە، بەڵام تێڕوانینی شەخسی من لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبین.
    رونیشیكردەوە: سەرجەمی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە نیوە كۆ یەك تێدەپەڕێت، جگە لەیاسای دادگای فیدراڵی کە لەدانیشتنی پێشوودا دەنگمان لەسەردابوو کەپێویستی بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەبوو پێویستی بەدوو لەسەر سێیە ئەگەرنا بڕیارمان نییە کەپێویستی بە دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی نوێنەران بێت.