بەغدا_(INA)
ئەحمەد روبەیعی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەینی ، ڕایگەیاند وادەی یەکلاکردنەوەی بودجەی 2022 لەبەر دوو هۆکار نەزانراوە.
ئەحمەد روبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)راگەیاند:"ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستا کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر یەکلاکردنەوەی دۆسیەی بودجە"،وتیشی: "وادەی یەکلاکردنەوەی بودجە لەبەر دوو هۆکار نەناسراوە چونکە حکومەتی ئێستا کاربەرێکخەرە و دەسەڵاتی پەسەندکردنیان نییە، هەروەها فاکتەری جیاوازی سیاسیشە".
ئاماژەی بەوەکرد"بودجەی نوێ دوادەخرێت تا حکومەتی نوێ پێکنەهێنرێت، چونکە حکومەتی چاودێری ناتوانێت پرۆژەیاسای بودجە پێشکەش بکات، ئەمەش پێچەوانەی کارەکانیەتی".