سەید سەدر داوای ئاگربەست لەئۆكراینا دەكات تا دەرکردنی كوژراو و بریندار وگەیاندنی خۆراك

سیاسی
  • 4-03-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی ،داوای ئاگربەست لەئۆكرانیا  كرد  تا كوژراو و بریندارەكان دەربکرێت و خۆراك بگەیێنرێت.
    سەید سەدر لەوتارەكەیدا كە ئەمڕۆی وتاری ناوەندی هەینیدا هاتووە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێری کردووە گوتی:  ئۆكرانیا لەبەر هۆكاری ڕاستەوخۆ لەژێر چەكی كوشندەی ڕوسیادایە و ئازار و مینەت دەچێژێ بەهۆی سیاسەتی ئەمریكاوە لەوێ.
    وتیشی: ئازارەكانی خەڵك و خەڵكی مەدەنی لە ئۆكرانیا مرۆڤانەیە، بۆیە پێویستە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەمە لەبەرچاو بگرن و داوای ئاگربەست بكەن بۆ لابردنی كوژراو و بریندارەكانی هەردوولا و گەیاندنی خۆراك و پێداویستییە پزیشكییەكان بە زووترین كات.
    بیریان دێنمەوە و  داوا لەهێزە ڕوسیەكان بكەم كە چاو بەبڕیارەكەیاندا بخشێننەوە بۆ چوونە جەنگ و بەپەرش و كۆشش بۆ دیالۆگ لەگەڵ دراوسێكەی ئۆكرانیاو دیالۆگ و هۆكار بۆ هەموو ئاینی و پێغەمبەرەكان پێشوازی لێ دەكرێت.