بەغداد؛ 17 داواكراو كە یەكێكیان تیرۆریستە دەستگیركران

ئەمنی
  • 4-03-2022, 14:43
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند: 17 داواكراوی دادگا كە یەكێكیان تیرۆریستە دەستگیركران.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی كەڕادە توانیان گومانلێکراوێک دەستگیر بکەن كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواكراوە.
    وتیشی: لە بەشی رەسافە چوار تۆمەتباری تر بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەکان دەستگیركراون.
    ئاشكراشیكردوە:  لە نزیک نەخۆشخانەی زەهرا لە ناوچەی حەبیبە فیرقە 11ی پیادە توانی شەش تۆمەتبار دەستگیر بکات بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەکان، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی بێ مۆڵەت لە رۆژهەڵاتی بەغداد.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد راشیگەیاند: لەبەری كەرخ فیرقە 2 پۆلیسی فیدراڵی توانی شەش گومانلێکراو دەستگیر بکات و دەست بەسەر ژمارەیەك چەكدا بگرێت.
    وتیشی: تۆمەتباران و ماددە دەستبەسەرکراوەکان ڕاپێچی لایەنە پەیوەندیدارەكان کراون بۆ وەرگرتنی سزاکەیان بەپێی یاسای دادپەروەرانە.