بەغدا - INA
دەستەی حەشدی شەعبی ،ئەمڕۆ هەینی وادەی دەستبەکار بوونی یەكەم كاروانی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكان راگەیاند
،لە راگەیەندراوێكى دەستەکە كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆكی دەستەکە فالح فەیاز، بەڕێوبەرایەتی دارایی گشتی حەشدی شەعبی دابەشكردنی كاروانی یەكەم و دەرچووانی خولی یەكەمی گرێبەستەكانی ئەوانەی هەڵوەشێندرابوونەوە،بۆ ئۆپراسیۆنەكان و دەستەكە دابەشكراون".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هەفتەی داهاتوو بۆ ناردنی نامەی پێشوازیكردنیان بۆ لیوا و بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەكانیان دانراوە و لەوێ كی كارتی پێدەدرێت.