وەزیری دەرەوە و ڕاگری پەنابەران تاوتوێی بارودۆخی عێراقیەکان لەئۆكراینا دەكەن

سیاسی
  • 4-03-2022, 13:36
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ هەینی ،لەگەڵ عەدنان ئەلكازمی راگری كۆمەڵەی پەنابەرانی عێراق لەئۆكراینا بارودۆخی عێراقییەكان لەئۆكراینا گفتوگۆی كرد.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ( INA) راگەیاند:"وەزیری دەرەوە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕاگری كۆمەڵی پەنابەرانی عێراق لە ئۆكرانیا عەدنان ئەلكازمی بارودۆخی عێراقیان تاوتوێكرد و چۆنیەتی بەدیهێنانی وەڵامێكی گونجاویان لەو بارودۆخەی ئێستادا هەیە".
    گوتیشی "حوسێن گوێی لەوردەكارییەكانی پێشكەشكردنەكەی و وەڵامدانەوەی بەپەلەی داواكارییەكانی پەنابەرانی عێراق لە ئۆكرانیا كرد لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و باسی لەو هەنگاوانەی كرد كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێش قەیرانەكانی  رووسیا وئۆكرانیا پاڵپشتی پەنابەرانی كرد".