وەزارەتی كارەبا: وەفدێك سەردانی ئێران دەكات بۆ چارەسەری كێشەی هاوردەی گاز

ناوخۆ
  • 3-03-2022, 21:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت: شاندێكی باڵای عێراق بەنوێنەرایەتی سێ وەزیر و بەرپرسانی تر سەردانی ئێران دەکات بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەی  گاز و پشتیوانی تۆڕی نیشتمانی بەئەندازەی زیادەی وزە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی هاوين، و هەروەها پێداویستیەکانیش جێبەجێكراون بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی كارەبا.
    ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بینیوێتی، ڕاگەیاند: بە پشتیوانی حکومەت و لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پلانێکی پێشوەختە ئامادەکراوە بۆ باشترکردنی کاتژمێرەکانی كارەبا.
    سەبارەت بە هێنانی گازی ئێرانی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: وا بڕیارە ئێران ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە 45 ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق بنێرێت و پرۆسەکەش تائێستا تەنیا 8 ملیۆنە، وتیشی: توانای ئەوەمان هەیە كە 8 هەزار مێگاوات زیاد بکەین بۆ تۆڕی نیشتیمانی، بەڵام بەمەرجێک سووتەمەنی هەبێت.
    وتیشی: شاندی باڵای عێراق بەنوێنەرایەتی وەزیرانی کارەباو دارایی و نەوت و بەڕێوەبەری گشتی بانکی بازرگانی عێراق سەردانی ئێران دەکەن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دووبارە باسكردنی بڕی پێویستییەکانی غازی عێراق.