وەزارەتی بازرگانی: خەزێنەی ستراتیژییمان هەیە کە توانای کەمکردنەوەی کاریگەریی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیای هەیە

ناوخۆ
  • 3-03-2022, 21:24
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    وەزارەتی بازرگانی دووپاتیکردەوە: عێراق خەزێنەی خۆراکی ستراتیژی هەیە کە توانای کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیای هەیە کە نرخەکانی جیهانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و هاوکات ئاشكراشیدەكات: وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە کارکردن بۆ ئامادەکردنی دوو بەشی سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان.
    محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی لەگفتوگۆیەكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، ڕاگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی خۆراک پرسێكی جیهانییە و لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە و بەهۆیەوە نرخی گەنم و برنج بەرزبووەتەوە.
    وتیشی: عێراق بەهۆی ئەو گرێبەستەی کە وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ کەرتی تایبەت واژۆی کردووە، هاوكات بەهۆی بڕیاری ژمارە 160ی ئەنجومەنی وەزیران، کە ڕێگەی بە وەزارەتی بازرگانی داوە گرێبەست بکات، بۆیە هەموو پرسی سەبەتەی خۆراک لەلایەن کەرتی تایبەتەوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
    رونیشیكردەوە: وەزارەتی بازرگانی خەزێنەی ستراتیژی بۆ کەرەستەكانی سیستمی فۆرمی خۆراك هەیە و هیچ کێشەیەک نییە و سەلامەتییەکی باش هەیە و گرێبەستێکمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی هەیە بۆ دابینکردنی 150 هەزار تەن گەنمی ئوسترالی و 10 ڕۆژی تر دەگات.