راوێژكاری دارای كازمی هۆكاری رێگری لەئاڵوگۆڕی نەوت بە خۆراك ئاشكرادەكات

سیاسی
  • 4-03-2022, 10:50
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    مەزهەر محمد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران  بڕگەیەکی یاسایی ئاشکرادەكات کە ڕێگری دەکات لەكاركردن بە پێشنیاری ئاڵوگۆڕی خۆراک بە نەوەت و  جێگرەوەکەشی دیاریدەكات.
    ساڵح ئەمڕۆ هەینی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: یاسای بەڕێوەبردنی دارایی بەركار رێگە بە سیاسەتەکانی ئاڵوگۆر بە نەوت نادات. 
    وتیشی: بەهۆی هاوکاتی پێویستی وزە لە جیهاندا و قەیرانی خۆراکەوە، ڕەنگە فرۆشتنی نەوت بەرەو پرۆسەی گرێبەست بۆ کڕیارەکان بکرێت بە ئەولەویەتی کە کڕیاری نەوت دەخاتە بەردەم دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییە خۆراکییەکانی وڵات. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: باوەڕموایە ئەم شێوازەی پەیوەندی بازرگانی، کە لەسەر بنەمای دابینکردنی قازانجی پڕۆسەی ئەولەویاتی دوولایەنەیە، زۆر جار سەرکەوتووترینە نەک ئاڵوگۆڕكردن و زیانگەیاندن.