هێزەكانی ڕوسیا كۆنتڕۆڵی دامەزراوە ناوەكییەكانی ئەتۆمی زاپوریجیای ئۆكرانیا دەكەن

جیهانی
  • 4-03-2022, 10:08
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    دەزگاکانی میدیایی  ڕایانگەیاند، كە هێزەكانی ڕوسیا كۆنتڕۆڵی دامەزراوە ناوەكییەكانی زاپۆریجیایان لە ئۆكرانیا كردووە.
    میدیاكان ڕایانگەیاندووە، كە هێزەكانی ڕوسیا چوونە ناو ناوچەی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی زاپوریجیا و دەستیان گرتووە بەسەر وێستگە ئەتۆمیەكە.
    كیێڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو كەهێزەكانی ڕوسیا كارگەی ناوكی زاپوریجیای ناوەڕاستی ئۆكرانیا و گەورەترینیان لەئەوروپا كردۆتە ئامانج و لەئاكامدا ئاگرێك لەبینایەكی ڕاهێناندا كەوتەوە و دڵنیایكردەوە كە هیچ كەرەستەیەكی "بنەڕەتی" زیانی بەرنەكەوتووە لەتەقینەوەیەكدا،ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا پەنابردنی  مۆسكۆ بۆ ترسی ئەتۆمی  بینی و هەوڵ دەدات كارەساتی چرنۆبیل دووبارە بكاتەوە
    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی