بەغدا_(INA)
ئەمڕۆ هەینی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكان جێگیربوو.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە 147 هەزار و 250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بووە، لە كاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك بووە.
بانكی ناوەندیی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق هەموار بكات، چونكە نرخی كڕینی دۆلار لەوەزارەتی دارایی 1450 دینار بووە و هاوكات نرخی فرۆشتنی بانكەكان بەبڕی 1460 دینار بۆ هەر دۆلارێك دانراوە.