بەدواداچون_(INA)
دوای ئەوەی ئەپڵ لە وەڵامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی روسیای خزمەتگوزارییەكانی لە ڕووسیا ڕاگەیاند كەلە ئۆكرانیا ئەنجامیداوە ، ئەمڕۆگووگڵیش لە دوای قات و وەستاندنی فرۆشتنی ڕیكلامەكانی بزوێنەری گەڕانە لەسەر پلاتفۆرمەكانی لە خاكی ڕووسیا هەڵپەسێرا.
كۆمپانیاكە راپۆرتیداوە كە بە هۆی بارودۆخی نائاساییەوە بە شێوەیەكی كاتی ڕیكلامەكەی ڕاگرتوە و ئەوەشی وت كە دۆخەكە بە خێرایی پەرەی پێ دەدات و بەردەوام دەبێت لە هاوبەشكردنی نوێكردنەوەكان لە كاتی گونجاودا، وە قەدەغەكردنەكە بۆ بزوێنەری گەڕان و یوتوب و هاوبەشەكانی بڵاوكردنەوەی لایەنی سێیەم.
هاوكات گووگڵ كەناڵەكانی یوتوبی بۆ پەخشكەرانی ڕوسیا و ڕوسیای ئەمڕۆ و سپۆرتنیگ لە ئەوروپا بلۆك كردووە،ڕۆژی سێشەممە ئەپڵ ڕایگەیاند كە هەموو فرۆشتنەكانی لە ڕووسیا لە وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕووسیایە ڕاگیراوە و ئەپل چەند هەنگاوێكی دیاریكردووە كە بریتین لە ڕاگرتنی هەموو هەناردەكردنەكان بۆ كەناڵەكانی فرۆشتن لە ڕووسیا،ئەم بڕیارەی گووگڵ لە كاتێكدا هات كە چەندین وڵات و یەكێتی ئەوروپا سزای دارایی بەسەر تاك و قەوارەكانی ڕووسیادا سەپاند، نەك هەر ئەوە بەڵكو بۆ كەرتی وەرزشی و هونەریشی درێژكرایەوە.
سەرچاوە: عەرەبی