بەغدا_(INA)
باڵیۆزخانەی ڕوسیا لەبەغدا ئەمڕۆهەینی، کردنەوەی دەرگای وەرگرتنی خۆبەشان لە ریزی هێزە سەربازییەكانی رەتکردەوە.
باڵیۆزخانەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند : سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌ت و هه‌واڵانه‌ی له به‌شێكی سایت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كونسوڵخانه‌ی روسیا له پارێزگای به‌سره هه‌ستاوه بهوهرگرتن و ناونوسكردنی هاوڵاتیان بۆ به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی دژ به‌ئۆكرانیا، دورن له‌ڕاستیه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هیچ بڕیارێك نییه بۆ وه‌رگرتنی خۆبه‌خش تا له‌ڕیزه‌كانی سوپای روسیا به‌شداربن له شه‌ڕ و ئۆپراسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا.