گەڕی دوەمی کۆبونەوەى دانوستانکاری روسیاو ئۆکرانیا دەستپێكرد

جیهانی
  • 3-03-2022, 17:53
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    گەڕێکی دیکەی کۆبونەوەکانی وەفدی روسی و ئۆکرانیا لە بیلاروسیا ده‌ستیپێكرد و سەرۆکی وەفدی روسیاش رایدەگەیەنێت رێڕەوێکی سەلامەتیان بۆ وفدی ئۆکرانیا تەرخانکراوە تا بە سەلامەتی بگەنە شوێنی کۆبونەوەکە.
    ڤلادیمێرمیدینسکی. سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری روسیا و یاریدەدەری ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند، وەفدی ئۆکرانیا لە کیێڤەوە بەڕێکەوتون بۆ شوێنی کۆبونەوەکە، رێڕەوێکی ئەمنیمان بۆ دیاریکردون تا بەسەلامەتی بگەن.
    ئاشکراشیکرد، وەفدەکەی ئێمە بەهەمان پێکهاتەی جاری رابردوەوەیە و لەناوچەی بیلۆفیزسکایا بوچای بیلاروسیا کۆبونەوەکە بەڕێوەدەچێت.
    بەوتەی سەرۆکی وەفدەکەی روسیا، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بابەتی ئاگربەست و چەند تەوەرێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت.
    کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە سەرۆکی بیلاروسیا رایگەیاندبو وڵاتەکەی هەوڵی تەواو دەدات بۆ بەستنی گەڕی دوەمی کۆبونەوەکان.
    رۆژی دوشەممە، لەگەڕی یەکەمی کۆبونەوەکانی نێوان هەردو وڵات سێ کۆبونەوە ئەنجامدران، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدواوە نەبو