بەغدا_(INA)
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رايگەیاند 559 عێراقی لەماوەی هەشت ڕۆژدا چوونەتە ناو خاکی پۆڵەندییەوە.
سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند:"کۆی گشتی هاوڵاتیانی عێراق لە سەرەتای قەیرانی ئۆکرانیاوە لە 24-2-2022ەوە تاوەکو 3ی ئازاری 2022 کە چونەتە ناو خاکی پۆڵەند 559 هاوڵاتی بوون".
سەحاف، وتیشی: "ئێمە بەردەوامین لە پێدانی پاسپۆرت بە هەموو عێراقێک کە پاسپۆرتی خۆی لەدەستداوە"،ئاماژەی بەوەکرد"باڵیۆزخانەکانی ئێمە لە کیێڤ و هەنگاریا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا لە بەدرێژایی رۆژ کار دەکەین و وەڵامی پەیوەندی و پرسیارەکان دەدەنەوە کە لەلایەن رەوەندی عێراقیەوە ئاراستەمان دەکرێت لە ئۆکرانیا یان ئەوانەی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە".