پارتی: دەنگدان بۆ دووبارە كردنەوەی كاندیدكردنی سەرۆكایەتی نیوە و كۆ یەك دەبێت

سیاسی
  • 3-03-2022, 14:26
  • +A -A

    بەغدا_ (INA)
    فراکسیۆنی پارتی دێموكراتی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند میكانیزمی دەنگدان بۆ دووبارەكردنەوەی پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نیوە كۆ یەك دەبێت.
    شەریف سەلمان، ئەندامی كوتلەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA ) راگەیاند:"پارتی دیموكراتی کوردستان چاوەڕێی بڕیارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ دووبارە كردنەوەی دەرگی پاڵاوتن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو"،
    وتیشی: دوای ئەم بڕیارە قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات بۆ وەرگرتنی كاندیدەكان بۆ نوسینگە،وتیشی: شتەكان بەرەو ئەنجامدانی دانیشتنەكە و دەنگدان لەسەر بڕیارەكە و بەرەو پێشەوە چوون لەگەڵ پرۆسەی سیاسی و دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی،ئەوەشی وت :  پارتی دیموكراتی كوردستان پابەندە بە تاكە كاندیدەكەی ڕێبەر ئەحمەدەوە و جارێكی تر بەپێی بڕیارەكە.
    زۆرینەی ڕەها لە بەردەستی هاوپەیمانی سێ لایەنەدایە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر بڕیاری پەرلەمان بدەن و لایەنی تریش هەن كە دەنگمان لەگەڵ دەدەن ".
    باسی لەوەشکرد"دیالۆگەكان لەگەڵ یەكێتی نەپچڕاون، بەڵام ئێمە كاندیدی خۆمانمان هەیە و ئەون كاندیدی خۆیان هەیە.
    جێی باسە بەشی ڕاگەیاندن لەئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممەی ڕاگەیاندو تێیدا تێبینی ئەوەیكرد كە خشتەكە دەنگدان لەخۆدەگرێت بۆ كردنەوەی دەرگای كاندیدكردنی سەرۆك كۆمار.