زاملی: ملیۆنان دۆلار بۆ پڕچەككردن خەرجكراوە و هیچ پرۆسەیەكی ڕوونمان نەبینیوە

سیاسی
  • 3-03-2022, 11:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، حاكم  زاملی، ڕایگەیاند، عێراق ملیۆنان دۆلاری بۆ پڕچەككردن خەرجكردووە و هیچ كەرەستەیەكی ڕوون و ئاشكراشی نەبینیوە.
    زاملی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێمە پشتیوانی لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان دەكەین لە پرسی پڕچەككردن و پڕۆسەدا، بەڵام لە دید و ستراتیژی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆدا لە نەخشەكێشانی سیاسەتی سەربازی داهاتوو بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری هیچ روونیێكی لەو پڕ چەكردنە نیە".
    وتیشی: لەم ماوەیەدا پێویستە پارە لە بودجە و ژمێریاریدا تەرخان بكەین ئەگەر كێشەیەك هەبێت لەم بابەتەدا".
    ڕۆژی چوارشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازی پەرەپێدانی ستراتیژییەتێكی ڕاستەقینە بۆ پەرەپێدانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان كرد و هاوكات پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕچەككردن و دروستكردنی سەربازی بۆ پەرەپێدانی تواناكانی هێزە ئەمنییەكان دووپاتكردەوە.