وەزارەتی ناوخۆ: بەغدا ئامادەیە میوانداری هەر ڕووداوێكی وەرزشی بكات

وەرزش
  • 3-03-2022, 10:53
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    سەعد مەعن بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیی بەغدای بۆ میوانداریكردنی هەر ڕووداوێكی وەرزشی دووپاتكردەوە.
    مەعن ئەمڕۆ پێنجشەممە،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی گوت: بەغدا لەهەموو ڕوویەكەوە ئامادەیە بۆ میوانداریكردنی یاریی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق بەرامبەر هاوتا ئیماراتەكەی لەپاڵاوەكانی مۆندیالی 2022".
    مەعن، وتیشی: بەغدا پێشتر میوانداری یارییەكی دۆستانە كردووە بۆ هەڵبژاردەی ئێمە بەرامبەر هاوتا ئۆگەنداییەكەی، كە لە یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە بەڕێوەچوو و لە ڕوانگەی ئەمنییەوە سەركەوتوو بوو و پێش ئەوەش یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا سەداسەد سەركەتوو بوو".
    ئاماژەی بەوەکرد" وەزارەتی ناوخۆ هەموو هەوڵەكانی خۆی خستۆتەگەڕ كە بۆ هێزە ئەمنییەكانی یاریگا و هەموو سەرچاوەكانی دیكەیان خەرجكراوە بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی یارییەكەی تیمەكە بەرامبەر ئیمارات كە بڕیارە لە 24ی ئازاردا بەرێوەبچێت.