بەغدا_(INA)
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتووی ڕاگەیاند.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"کارنامەی دانیشتنی ژمارە 3ی ڕۆژی شەممە 5 ی ئازاری 2022 دەنگدانێک لەخۆدەگرێت بۆ کردنەوەی دەرگای کاندیدکردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی لیژنە پەرلەمانیە هەمیشەییەکان".