کازمی جەختدەکاتەوە لەپێویستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەهید وبریندار وکەمئەندامان دەکات

سیاسی
  • 2-03-2022, 15:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەکەسوکاری شەهیدان و برینداران و کەمئەندامان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە ڕایگەیاند: "مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ چوارشەممە،پێشوازیکرد لە ئەمیر حوسێن قازی زادە هاشمی یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدان و قوربانییەکان وشاندی یاوەری".
    وتیشی: "قازی زادە سڵاوی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەد موخبر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار گەیاندە کازمی، وخواستی حکومەتی ئێرانی خستەڕوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی هەماهەنگیی زیاتری هاوبەش  لە بوارە جیاجیاکاندا، لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ و ئاواتەکانیان بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان".
    کازمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و، جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی دوولایەنە لەئاست و سێکتەرە جیاجیاکاندا".
    کازمی چاوی خشاندەوە بە کورتەیەک لەبارەی ئەزموونی دەزگای شەهیدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران،و جەختیکردەوە: لە"گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە کەسوکاری شەهیدان و برینداران و کەمئەندامان کەخۆیان کردە قوربانی لە پێناو نیشتمان و ئاسایشی هاولاتيان".