پارتی: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێك سازدەكات بۆ كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی كۆمار

سیاسی
  • 2-03-2022, 13:55
  • +A -A

    بەغدا_ (INA)
    ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، كە ئەنجومەنی نوێنەران نزیكە لە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، ئاماژەی بەوەکرد كە دەرچوونی كاندیدەكەی پەیوەستە بە یەك ڕێكارەوە.
    ماجد شنگالی پەرلەمانتاری پارتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی گوت: ئەنجومەنی نوێنەران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا داوای دانیشتن دەكات بۆ دەركردنی بڕیارێك بۆ كردنەوەی پاڵاوتن بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی،وتیشی: ئەگەر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و بڕیارەكە بەزۆرینەی دەنگ دەربچێت، ئەوا هێزی هاوپەیمانی سێ لایەنە دەردەخات و ئەوەشی وتی:  زۆر كوتلە لەگەڵی دەچن بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق و هەروەها پێكهێنانی حكومەت .
    وتیشی: كاندیدەكەمان هێشتا  هەر رێبەر ئەحمەدە ، ئەم بڕیارە جۆرێك لە سەقامگیری دروستكردووە و لە بەرژەوەندی ئەوەدایە كە بە زووترین كات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت بەرەو پێشەوە بچێت،وتیشی: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، شتەكان جیاواز دەبن ئەگەر هاوپەیمانی سێلایەنە بتوانێت دانیشتنێكی گەورە ئەنجام بدات و بڕیاری كردنەوەی پاڵاوتنەكە بۆ جاری دووەم و بە كۆگای گەورە تێپەڕێنێت، بێگومان دەتوانێت بە زووترین كات كاندیدی خۆی وەك سەرۆك كۆمار دەستنیشان بكات.
    ڕۆژی سێشەممەدادگای فیدراڵی بڕیاری دا دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆمار بەبڕیارێكی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێتەوە نەك سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.