لە بەغدا ژمارەیەك تۆمەتبار و داوكراو دەستگیركران

ئەمنی
  • 1-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع مەفەرەزەیەكی سەر بە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا، ئەمرۆ پێنج شەممە، بەپێ چەند مادەیەك ژمارەیەك تۆمەتبار و داواكراوی لەلایەن دادگاوە دەستگیر كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: مەفرەزەیەكی نەهێشتنی تاوان لەبەغدا بەپێی چەند مادەیەك دوو تۆمەتبار و داواكراوی دەستگیر كردووە. لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارانە بە پێی مادەیەك دەستگیركراون كە تایبەتە بە تاوانی كوشتن و دزی و ئەنجامدانی ساختەكاری و رفاندن، یەكێك لە دەستگیركراوەكانیش بە پێی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركراوە. هەر بە پێی بەیاننامەكە سەرجەم دەستگیركراوەكان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.