وەزارەتی دارایی موچەی مانگی ئازار بۆ خانەنشینان دەست پێ دەكات

ناوخۆ
  • 2-03-2022, 13:22
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەمە دەرچوونی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئازار ڕاگەیاند.
    وەزارەتی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە راگەیاند: ئەمڕۆ بەشی ژمێریاری پارەدانی دەست پێكرد بۆ دابینكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئازار،
    لە بەیانامەکەدا هاتووە: دەبێت بەشەكانی بانكی رەشید و ڕافیدەین و دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی لەڕێگەی كارتی پارەی ئەلیكترۆنییەوە ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئازار تەواو بكەن.
    ئاماژەی بەوەکرد" هەموو ئەو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییانەی پەیام ونوسراوی بۆ دێت،سەردانی  بانكەكانی ناوبرا و دەزگاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكتڕۆنی  لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.