بەغداد ـ INA
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح دوو ئاڕاستەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نرخی ئاڵوگۆری دۆلار دیاریکرد.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەبێت دوو ئاڕاستە هەبێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، یەکەمیان داڕشتنەوە و بەرزکردنەوەی دینارە و پێدەچێت هیچ مەیلێکی وەزارەتی دارایی نەبێت لەوبارەیەوە، بەڵام پێویستە مەیلی قەرەبووی وەک باج و ئەرکە گومرگییەکان و فراوانکردنی بنەمای هاوکارییە کۆمەڵایەتیەکان و باشترکردنی بەشە خۆراکی هەژاران هەبێت.
وتیشی: بودجە قەرەبووی جیاوازی نێوان نرخی ئاڵوگۆرەکان دەکاتەوە بە پاڵپشتیکردنی هەژاران لە بودجە و فراوانکردنی بنکەی پشتگیری کە ئێستا وەزارەتی دارایی مەیلی ئەنجامدانی هەیە.
رونیكردەوە: یەکێکی تر لە چارەسەرەکان پاراستنی نرخی سووتەمەنی و خۆراک و کاڵای بەکاربەرە لە بازاڕەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی داهات. و وتیشی: بازاڕ بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی نزم جێگیرە و جیاوازی نرخی بەرز هەیە، بەڵام هەڵئاوسان هێشتا لە پلەی دەیەمدایە.