وەزیری بەرگری: عێراق لە هەوڵی دامەزراندنی قۆناغێکی نوێدایە بۆ بنیاتنانی توانای هێزە چەكدارەكانی

ئەمنی
  • 2-03-2022, 12:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جومعە عیناد وەزیری بەرگری رایگەیاند: عێراق لە هەوڵی دامەزراندنی قۆناغێکی نوێدایە بۆ بنیاتنانی توانای هێزە چەكدارەكانی.
    ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی کردنەوەی پێشانگای ئاسایش و بەرگری كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، وەزیری بەرگری باسی لە پێویستی پێشانگاكە كرد و رایگەیاند: پێشانگاکە ڕێگایەكە كە دوایین بەرهەمی وڵاتانی بەشدار لە پیشەسازییە سەربازییەکان ببینیت و ئەوەی گونجاوە لەگەڵ ئەو پلانانەی کە دانراوە هەڵبژێرن كە لە پێشدا ئامادەکراون بۆ گەشەپێدانی سیستمی سەربازی.
    وتیشی: هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی توانای چەک بەراورد دەکرێت لەگەڵ ئەوەی لە جیهاندا هەیە، بەتایبەتی دوای پێشکەوتنی گەورە لەم بوارەدا و هاتنە ناوەوەی تەکنەلۆجیای مۆدێرن.
    رونیشیكردەوە: گەشەپێدان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە بەدیهێنانی کارەکانی وەزارەت بۆ دابینکردنی ئاسایش لەسەرانسەری عێراقدا، و ئاسایش و ئارامیش کلیلی بنیاتنانی وڵاتە، چونکە سەقامگیری دەرگاکان دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی وڵات. 
    وتیشی: پێشانگای ئاسایش و بەرگری هانی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی نیشتمانی دەدات و هەوڵدەدات تا ئاستی خواستەكان بەرزبێتەوە، هەروەك ستایشی هەموو ئەو کارمەندانەی کرد کەهەوڵیانداوە پێشانگاكە لەکاتی خۆیدا رێكبخەن.