زاملی تەئكیدی لەستراتیژی گەشەپێدانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان كردەوە

سیاسی
  • 2-03-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە لەپەرەپێدانی ستراتیژییەکی ڕاستەقینە بۆ گەشەپێدانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی بۆ پڕچەککردن و پیشەسازی سەربازی بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای هێزە ئەمنییەکان دووپاتكردەوە.
    حاكم زاملی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێكدا لە میانەی کردنەوەی پێشانگای ئاسایش و بەرگری كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: عێراق لەدوای ساڵی 2003ەوە جیاوازە لە پێشتر، چونکە ئێستا عێراق هەمان عەقڵییەتی پێش ساڵی 2003ی نییە، وتیشی: تیرۆر و هەڕەشە هەیە و لە ساڵی 2014دا داعش هێرشی كرد و پەلاماری داین، بەبێ دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و خەڵکی عێراق و حەشدی شەعبی نەمانتوانی بەرگەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە توندە بگرین.
    زاملی داوای لە پسپۆڕانی بواری پڕچەکردن و پڕۆسێسکردن لەوەزارەتی بەرگری و دەستەی پیشەسازی سەربازی و هەروەها وەزارەتی ناوخۆو دەزگاکانی تری ئاسایش و هەواڵگری نیشتمانی کرد سوود لەشارەزایی ناوخۆیی و بیانی وەربگرن لەگەشەپێدانی توانای سەربازی.
    وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری پڕچەككردن و پیشەسازی سەربازی دەکات لەگەڵ هەموو ئەوەی کە پێویستە توانا سەربازییەکانی عێراق لە بەرژەوەندی وڵات پەرە پێبدات لە بەرگریکردن لە تواناکانی عێراق بە تایبەتی لە هەلومەرجی ئێستادا.