زیدان لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئێران بۆ تەواوكردنی مامەڵەی شەهیدان گفتوگۆ دەكات

سیاسی
  • 2-03-2022, 12:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دكتۆر فایق زیدان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئێران و سەرۆكی دەزگای شەهیدان ئەمیر حوسێن قازی كێشە یاساییەكانی تەواوكردنی مامەڵەی كەسوكاری شەهیدان تاوتوێ كرد.
    لە بەیاننامەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دكتۆر فایق زیدان و جێگری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆكی دەزگای شەهیدان ئەمیر حوسێن قازی و وەفدەكەی وهەروەها ئامادەبوونی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق عەبدولئیلاه ئەلنائیلی ئامادەبوو".
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هەردوولا كێشەی یاساییان لە تەواوكردنی مامەڵەی كەسوكاری شەهیداندا تاوتوێ كردووە.