بەغدا_(INA)
یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سەعد حافز تەئكیدیكردەوە كەبەشداریكردنی هەڵبژاردەكانی ژاپۆن و تایلەند لەپاڵەوانێتیی دوبەی سودێكی زۆری دەبێت بۆ تیپەكەمان و ئاماژەی بەوەكرد كەهەڵبژاردەی ئۆلۆمپی لەنیوەی ئەم مانگەوە دەچێتە ناو كەمپێكی ڕاهێنانەوە لەبەغدا .
حافز ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (الصباح)کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیویەتی رایگەیاند:"ژاپۆن و تایلەند دوو هەڵبژاردەی بەهێزی ئاسیان و یاریان لەگەڵ دەکەین، ئەگەر لە یەك گروپدا كێش بكەین چەند سوودێكمان دەبێت لەوانە ئاشنابوون بە ئاستەكانی ئەو تیپانە كە ڕەنگە لە كۆتایی رووبەڕووی یەكتر ببینەوە كە وڵاتی ئۆزبەكستان لەسەرەتای مانگی حوزەیران بەرێوە دەچێت.
حافز، وتیشی: تیمی ئۆلۆمپی ئێمە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەچێتە ناو كامپێكی ڕاهێنانەوە لە بەغدا و تا ڕۆژی 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دوای ئەوە دەچێتە دوبەی بۆ بەشداریكردن لەو پاڵەوانێتییە كە لە 24ی ئەم مانگە دەستپێدەكات،حافز ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕاهێنەری چیك میرۆسلاڤ سۆكۆب پێش ناوەڕاستی مانگ لە بەغدا دەبێت و دوای كۆتایی هاتنی كامپی ناوخۆ لیستی كۆتایی 31 یاریزان ڕادەگەیەنرێت.
ڕاهێنەر سۆكۆب داوای لە یاریدەدەرەكانی كرد كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا سێ یاریزانی ئاستی ئۆڵۆمپی دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی لە كامپەكەیدا بچنە پاڵ تیمەكە بۆ ئەوەی قەرەبووی هەندێك لە یاریزانە دەركراوەكان بكاتەوە،هەروەها ووتی : بۆ دەستنیشانكردنی یاریزانان خۆی ئامادە سێ گەڕی داهاتووی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق دەبێت.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025