بەغدا_(INA)
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای بالای فیدڕاڵی عێراقی رایگەیاند، بڕیاری کردنەوەی دەرگا بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار نادروستە و نادەستووریە.
ئەوەش هاتووە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دووپاتیدەکاتەوە کە هیچ نووسراوێکی فەرمی و یاسایی نییە گوزارشت لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ کردنەوەی دەرگای دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار .
داگای باڵا جەختی لەوەش کردووەتەوە، بڕیاری کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن دەکرێت بەبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەربکرێت بەڵام قبووڵکراو نییە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە بڕیاری لەم شێوەیە بدرێت.