حەلبوسی دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەنگدان لەسەر لیژنەکان دیاریدەكات

سیاسی
  • 28-02-2022, 19:16
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەنگدان لەسەر لیژنەکانی پەرلەمان دادەنرێت.
     بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، حەلبوسی لە دانیشتنی پەرلەماندا رایگەیاند: باکگراوەندی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆرکردن بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا و نزمی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی داهاتی عێراق و قەیرانی دارایی بوو کە حکومەتی عێراق نەیتوانی پابەندیی خۆی بدات بە فەرمانبەران و خانەنشینان.
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لەوەزارەتی دارایی کرد کار لەسەر دیدێکی نوێ بکات بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییە سلبییەکانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆرکردن و  لەماوەی دوو هەفتەدا پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
    وتیشی: دانیشتنی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەنگدان لەسەر لیژنەكانی  پەرلەمان دادەنرێت.