بەغداد- INA
نایف شەمەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق وادەی پاڵاوتنی ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمان رادەگەیەنێت و دەڵێت: بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی لیژنەکان دەکەن تاوەكو دەنگدان بۆ سەرۆک و جێگرانی لیژنەکان دەكرێت.
شەمەری ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر 25 لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان داوەو ئەندامەکانیش بەپێی لێهاتوویی دابەش دەکرێن بەسەر لیژنەکاندا.
وتیشی: بەتەمەنترین ئەندام تا پێکهێنانی حکومەت سەرۆکایەتی لیژنەکان دەکەن و دواتر دەنگ لەسەر سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دەدرێت.
وتیشی: زۆرترین ژمارەی ئەندامانی لیژنەکان 21 ئەندام دەبێت و کەمترینیان تەنها سێ ئەندام دەبێت، و هەفتەی داهاتووش ناوی پەرلەمانتاران بۆ لیژنەكان یەكلایی دەكرێتەوە.