دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد

جیهانی
  • 28-02-2022, 13:41
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    ئەمڕۆ دووشەممە ئۆکرانیا رایگەیاند، شاندێکی وڵاتەکەیان گەیشتە سنووری بێلارووس، بە مەبەستی دانووستان و کۆتاییهێنان بەو داگیرکاریەی لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە دەستی پێکردووە و لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.
    نوسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ رووسیادا، وەستاندنی بەپەلەی جەنگ و کشانەوەی هێزەکانی رووسیایە.
    بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "تاس"ـی رووسی، شاندەکەی رووسیا لە وەزیری بەرگری ئۆلێکسی ریزنیکۆڤ و راوێژکاری نوسینەگەی سەرۆکی رووسیا، میخائیل بۆدۆلاک و چەند کەسایەتیەکی دیکە پێکهاتووە.
    پێش دەستپێکردنی دانووستانەکان، وەزارەتی دەرەوەی بێلارووس رایگەیاند، شوێنی گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە بێلارووس ئامادەیە و چاوەڕێی شاندی هەردوولان.
    دانووستانەکان بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە بەڕێوەدەچن و رووسیا پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو، لەکاتی دانووستان ئاگربەست راناگەیەنن و بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانیان.