بەغدا_(INA)
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە، ناوى ليژنە هەمیشەییکانی ئاشکراکرد .
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیانامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆبوونەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش یەکلاییکردنەوەی لێژنە هەمیشەییەکانی ناو پەرلەمان بوو.
لێژنەکان بریتین لە:
1- یاسایی
2- دارایی
3- ئاسایش و بەرگری
4- دەستپاکی
5- نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان
6- پەیوەندییەکانی دەرەوە
7- خزمەتگوزاری و بنیاتنان
8- کارەبا و وزە
9- ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی
10- وەبەرهێنان و بەرەوپێش بردن
11- پلانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدڕاڵی
12- تەندروستی و ژینگە
13- هەرێم و پارێزگاکانی دوور لە ئیدارەی هەرێم
14- گواستنەوە و گەیاندن
15- رۆشنبیری و گەشتیاری وشوێنەوار و میدیا
16- پەروەردە
17- خوێندنی باڵا
18- کشتوکاڵ
19- وەرزش و لاوان
20- کار و رێکخراوی کۆمەڵگەی مرۆیی
21- کۆچ و پەنابەران و بەرژەوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
22- شەهیدان و قوربانیان و بەندکراوان
23- مافی مرۆڤ
24- ئەوقاف و خێڵەکان
25- ئافرەت و خێزان و منداڵ