بهغدا-INA
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ دووشەممە،جەختیکردەوە لەپێویستی پابەندبوون بەکاتە دەستوورییەکان لە پێناو پێکهێنانی حکومەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە" بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم دووپاتیکردەوە لە پێویستی ھێنانەئاراوەی مافە نیشتمانییەکان و سازان و یەکریزی و پابەندبوون بەکاتە دەستوورییەکان لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر، بەجۆرێک بتوانی پارێزگاری لەبەرژەوەندییەکانی وڵات بکات بە ئاڕاستەی هێنانەدی چاکسازی پێویست و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و خزمەتکردنی خەڵک".
لای خۆشیەوە خاتوو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن راپۆرتی کۆتایی نێردەی یەکێتی ئەوروپای لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بۆ سەرۆک کۆمار خستە روو، ھەروەھا هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراقی بەرزنرخاند بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، دووپاتیشیکردەوە لەسەر پابەندبوونی یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد