ئاڕاستەیەكی پەرلەمانی هەیە بۆ لێک جیاکردنەوەی هەندێك لە لیژنەكان

سیاسی
  • 28-02-2022, 12:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    عالیە نوسەیف پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاڕاستەیەکی نوێنەرایەتی بۆ لێک جیاکردنەوەی چەند لیژنەیەک ئاشكراکرد.
    نوسەیف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند،
    هەندێک لە لیژنە نوێنەرایەتییەکان لەیەک جیادەکرێنەوە لەوانە:لیژنەی نەوت و وزە و تەندروستی و ژینگە و کار و کۆچبەران و هتد، بەمەیش دەبنە لیژنەی جیا جیا،بگرە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی چەند لیژنەیەکی پەرلەمانیش.
    وتیشی: لیژنەی ئاشتەوایی نیشتمانی وهۆزەکان یەکدەخرێن"، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەکان تا ئێستا دابەشکردنی ئەندامان چارەسەرنەکردووە و کۆبوونەوەکان بۆ دابەشکردنی ئەندامەكان بەردەوامە.
    وتیشی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر بەڕێکردنی ڕێرەوی پەرلەمان بۆ ئەوەی پەککەوتوو وپەیوەست بەگفتوگۆی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەتەوە نەبێت"ٚ،وتیشی"حکومەت کار دەکات ودەبێت ئەنجومەنی نوێنەران بوونی هەبێت بۆ چاودێری ویاسادانان".