بەغداد - INA
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتوە، رایگەیاند: حەلبوسی كارنامەی دانیشتنی ژمارە دووی خولی پێنجەمی ساڵی یاسادانانی یەکەم خولی یاسادانانی کردەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكرد: 288 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكەن.
پێشتر سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕایگەیاند: لە کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ میوانداریی وەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی دەکرێت.