بەغداد ـ INA
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەمممە لەگەڵ سەرۆکی کوتلەكانی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.
پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:
محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵا، لەگەڵ سەرۆکی کوتلەكانی پەرلەمان کۆبوونەوە.
وتیشی: کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان و دابەشکردنی لیژنەکانی پەرلەمان.