دەستپاكی گومانی گەندەڵی لە گڕێبەستێكی 56 ملیۆن دۆلاری ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 28-02-2022, 10:15
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    دەستەی دەستپاكی ئاشکرایکرد: دەستبەسەر سەرپێچی و گومانێكی گەندەڵیدا گیراوە لە ئیمزاکردنی گرێبەستێک بۆ دروستکردنی كەشتی دەریایی كە بۆ کۆمپانیای نەوتی بەسرە بووەو گرێبەستەکەش بە بەهای 56,000,000 دۆلارە.
    فەرمانگە لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی ئەمڕۆ دووشەممە  لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند کۆمپانیای نەوتی بەسرە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (ENM) کۆری مۆرکردووە بۆ دروستکردنی كەشتی دەریایی بەبڕی  56,000,000 دۆلار، وتیشی: تیمی بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەسرە، گواستراونەتەوە بۆ بەشی گرێبەستەكانی کۆمپانیای نەوتی بەسرە، لە گرێبەستی نێوان ئەو دوو کۆمپانیایەدا، سەرپێچی دارایی و ئیداری و گومانی گەندەڵی ئاشکرای بەدیكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆسەی جێبەجێکردنی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای کۆری پێچەوانەی ئەو مەبەستانە بوو کە گرێبەستەکەی لەسەری کراوەو وتشی: ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان پێش ئەوەی بچنە کۆمپانیای کۆری بانگهێشت کراون.
    راشیگەیاند: تۆمارێکی دەستبەسەراگرتنی بنەڕەتی پرۆسەكە کە بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری ئەنجامدرابوو، بۆ ڕێکارە یاساییە گونجاوەکان ڕێکخرا و پێشکەشی دادوەری دادگای دەستپاكی بەسرە کرا.