بەغداد ـ INA
وەزارەتی تەندروستی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی نەخۆشخانەی هیندی پێكدەهێنێت.
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەكەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانەی گشتی هیندی سەر بە فەرمانگەی تەندروستی کەربەلای پیرۆز.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: لیژنەكە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی بەشی پشکنین بە وەكالەت عەباس سەباح محەمەد، هەروەها ئەندامێتی بەڕێوەبەری بەشی پشکنین لەدامودەزگا حکومییەکان / فەرمانگەی پشکنین فیراس حسامەدین مەجید و بەڕێوەبەری بەشی ئەدای تەندروستی / فەرمانگەی پشکنین موهەنەد سەلاح داود
و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی / کارگێڕی و دارایی و یاسایی فەرید کازم و سەرۆکی ئەندازیارانی پێشكەوتو / نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی / فەرمانگەی پشکنین هانا مەهدی غەنی، سەرۆکی ئەندازیاران/ بەشی پشکنین لەدامودەزگا حکومییەکان / فەرمانگەی پشکنین شەیما مەحمود محەمەد، پێكهێنراوە.