بەدواداچون ـ INA
ئوسترالیا سزای دارایی و قەدەغەکردنی چوونە ناو وڵاتەكەی بەسەر ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیادا سەپاند.
لەبەیاننامەیەکدا سکۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند: سزا داراییەکانی ئوسترالیا و قەدەغەکردنی چوونە ناو وڵاتەكەی بەسەر سەرۆکی ڕوسیا و ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیادا سەپێنراوە، بەتایبەتی وەزیری دەرەوە سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری بەرگری سێرگی شۆیگو و سەرۆک وەزیران میخائیل میشۆستین و وەزیری ناوخۆ ڤلادیمیر کۆلۆکۆلتسێڤ.