سلێمانی ـ INA
سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی بودجەو پێداویستیەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان فەرمانێك دەردەكات.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
پێشتر و رۆژی 24ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ڕۆژی 1/10/2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرد.