پەرلەمانتارێك داوا لە کازمی دەكات سكرتێری بەغدا دەربکات

سیاسی
  • 27-02-2022, 13:20
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری عێراق داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد سكرتێری بەغدا لە كارەكەی دەربکات بەهۆی هێرشکردنی بۆ سەر جێگری سەرۆکی شارەوانی شوعلە و ژمارەیەک لە کرێکاران.
    نوسەیف ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، ڕایگەیاند: سکرتێری بەغدا هێرشیکردە سەر جێگری سەرۆکی شارەوانی شوعلە ئەندازیار سادق (لەبەرچاوی ئێمە) و لەبەردەم کرێکارانی شارەوانی و سەردانیکەرانی ئیمام کازم (سەلامی خوای لەسەر بێت).
    وتیشی: سکرتێری بەغداد یەخەی چاكەتەكی ئەندازیار سادقی ڕاکێشا و سووکایەتیی بە خۆی و کارمەندانی شارەوانی کرد و بە قسە سوکایەتی پێکردن.
    رونیشیكردەوە: سکرتێری بەغدا تەنها بەمە نەوەستاوە
    بەڵکو جێگری سەرۆکی شارەوانی گواستوەتەوە.
    نوسەیف پرسیار دەكات و دەڵێت: ئایا ئەو کەسەی ڕێز لە کەرامەتی مرۆڤ ناگرێت، دەکرێت لە پۆستی سکرتێری بەغدادا بێت؟ ئایا خۆبەزلزانی  بەسەر خەڵکدا لەلایەن هەندێک بەرپرسەوە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە سوکایەتی  بەفەرمانبەران و کرێکاران بکات؟
    ناوبراو، داوای لە سەرۆک وەزیران کرد کە دەستبەجێ سکرتێری بەغدا دەربکات و وتی: ئەم ڕەفتارە شەرمنانە قبوڵ ناکرێت و بە یاسا بەرپرسیارە و هێرشێکی زەقە بۆ سەر فەرمانبەری حکومەت لە كاتی ئەرکدا.
    هەروەها داوایكرد ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و داواكاری گشتی هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر هەموو پێشێلکاری و ڕەفتارەکانی ئەو کەسە و چاو بەدۆسەی هەموو ئەو کەسانەدا بخشێننەوە کە بەهۆی کارە نایاساییەکانییەوە زیانمەند بوون.